ورمێ: هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی شارۆمەندێک 

هانا: نیوەڕۆی رۆژی هەینی ٧ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٢٩ی ژولای ٢٠٢٢)، دوو ماشێنی هێزەکانی سپای پاسداڕان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “وشیار سمکۆ” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “گەنگەچین” لە ناوچەی سۆماوبرادۆستی ورمێ و ماڵەکەیان پشکنیون. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزەکانی سپای پاسداڕان بێ بەڵگەی یاسایی رژاونەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە. 
تا ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە زانیاری لە سەر هۆکاری ئەم کردەوەیەی هێزەکانی حکومەت لەبەردەستدا نییە. بەڵام بە وتەی سەرچاوەیەک هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەت "وشیار سمکۆ" لەبەر چالاکییەکانی دوو برای ساڵی چەندین جار داوای دەکەنە ناوەندە ئەمنییەکان و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکەن. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular