ورمێ: گواستنەوەی بەندکراوێک بۆ بەندیخانەی شنۆ 

هانا: شەوی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (٢١ی ژولای ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی بەندکراوی کورد بە ناوی موحسین عەزیزی کوڕی ئیبڕاهیم و خەڵکی شنۆ، پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە لە گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ، بۆ بەندیخانەی شنۆ گوازراوەتەوە. 

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران رۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕ "موحسین عەزیزی"یان بۆ لێپرسینەوە رەوانەی گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ کردبوو. 

شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە موحسین عەزیزی و باوکی واتە "ئیبڕاهیم عەزیزی"یان دەستبەسەر کردبوو. جێگای ئاماژەیە هێزە ئەمنییەکان هەر ئەو رۆژە "ئیبراهیم عەزیزی" باوکی ناوبراویان دوای لێپرسینەوە بە شیوەی کاتی ئازاد کردبوو.  
 

RELATED ARTICLES

Most Popular