پاوە: بەندکراوێک بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان بریندار بوو

هانا: رۆژی دووشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (١٨ی ژولای ٢٠٢٢)، بەندکراوێک لە شەقامی رەساڵەت پەنا مخابراتی پاوە، هەوڵی هەڵاتنی داوە و مەئموورانی بەرپرسی گواستنەوەی بەندکراوەکە بە دەمانچە تەقەیان لێ کردووە و لە ئاکامدا بە خەستی بریندار بووە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، سێ گوللـە بەر ئەم بەندکراوە کەوتووە و هەموویان لە پشتێن بەرەو سەرەوەیان پێکاوە و پاش نیو کاتژمیر بەشی فریاکەوتن و ئامبوڵانس گەیشتوونێ و رەوانەی نەخۆشخانەیان کردووە. 
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular