گواستنەوەی بەندکراوێکی کورد بۆ بەندیخانەی ماکۆ 

هانا: رۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (١٧ی ژولای ٢٠٢٢)، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “محەممەد کەربەلایی” خەڵکی ماکۆ، پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە رەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ کراوە. 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەتی ئیسلامی ئێران بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لە ناوەڕاستی مانگی گوڵانی ئەمساڵدا "محەممەد کەربەلایی"یان دەستبەسەر کردبوو. 

شایانی باسە ناوبراو لە ماوەی بەندکرانیدا لە مافی بوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە. 
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری گرتن و بەندکرانی ئەم شارۆمەندە کوردە لەبەردەستدا نییە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular