هانا: رۆژی چوارشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (١٣ی ژولای ٢٠٢٢)، سێ شارۆمەندی بەهایی بە ناوەکانی “شۆعلە شەهیدی” وێڕای کوڕەکانی “فاران سەنایی” و “شایان سەنایی” خەڵکی بێجنورد سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەوە.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، هێزە ئەمنییەکانی حکومەت سەرەڕۆیانە و بێ بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان و دەستیان بە پشکنین و گەڕان کردووە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، زانیاری لە سەر هۆکار و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەم بنەماڵەیە لەبەردەستدا نییە.