هانا؛ ڕۆژی هەینی ۳ی پوشپەڕ ۱٤۰۱ (۲٤ی ژوئەنی ۲۰۲۲) کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “سیروان ئەحمەدی” تەمەن ۲۲ ساڵ خەڵکی شاهۆ ی ڕەوانسەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەر سنوور بریندار بوو.
بە پێی ڕاپۆرتێ کە بۆ هانا هاتوە؛ ناوبراو لە سنووری نەوسود لە لایەن هێزە چەکدارەکانی سەر سنوورەوە بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێش وەخت دراوەتە بەر تەقەی ڕاستەو خۆ و لە ئاکام دا قاچی بریندار بووە.
شایانی باسە بۆ چارەسەری پزیشکی ئەم کۆڵبەرە کوردە بۆ یەکێ لە نەخۆشخانەکانی پاوە گوازراوەتەوە و هەنوکە بارودۆخی تەندروستی باش ڕاگەیەندراوە.