بە پێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، مەنیژە خۆشنود، شارۆمەندی تەمەن ٥٨ ساڵ، خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دوویی بۆکانەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” سزای سێ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندراوە. سزای دەرکراو لە رێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٥، بەم شارۆمەندە ڕاگەیندراوە.
لە رێکەوتی ٥ی جۆزەردانی ئەمساڵ، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی خێزانیی ئەم شارۆمەندە و بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەریان کرد و دواتر بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە ورمێ ڕایانگوێزابوو. هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردن، دەستیان بە سەر لاپتۆپ، مۆبایل و ژمارەیەک لە کتێبەکانی ئەودا گرتبوو. ئەو دوای ١٥ ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
مەنیژە خۆشنود پێشتریش لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٣، دەستبەسەر کرا و دوای قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو. ئەو لەو دۆسیەیەش بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی بۆکانەوە سزای ١٠ مانگ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپێندرابوو.
