لەیلا ئەبولحەسەنی، دایکی دوو کچی مێردمنداڵ و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار،له ئەسفەهان، سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاو کراونەتەوە، لەیلا ئەبولحەسەنی، هاووڵاتیی تەمەن ٤٣ ساڵ و دایکی دوو کچی مێردمنداڵ، لەلایەن لقی پێنجی دادگای ئینقلابی ئەسفەهان، بە سەرۆکایەتیی قازی وەحید هیممەت‌نەژاد، بە تۆمەتی موحارەبە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنراوە. ئەم حوکمە هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدایە و داوای پێداچوونەوە بە سزاکە کراوە، دۆسیەکەش ئێستا لە دیوانی باڵای وڵات لەژێر پێداچوونەوەدایە.

لەیلا ئەبولحەسەنی ئێوارەی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی شاهین‌شەهر، دەستبەسەر کرا و بۆ زیندانی دەوڵەت‌ئاوادی ئەسفەهان گواسترایەوە.

دەزگای قەزایی ناوبراوی به بەشداری لە ئاگرتێبەردانی یەکێک لە فرۆشگاکانی ئۆفۆقی کورۆش تۆمەتبار کردووە. کەسە نزیکەکانی ئەو تۆمەتە ڕەت دەکەنەوە و ڕایانگەیاندووە کە ناوبراو تەنیا لە کاتی وێنەگرتن لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، دەقی بڕیار و ئەو بەڵگانەی دادگا پشتی پێ بەستوون، بە شێوەیەکی شەفاف بڵاونەکراونەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین