مەولود روستا دوو ڕۆژ دوای ئازادکردنی دووبارە دەستبەسەر کرا

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بە هانا گەیشتووە، مەولود روستا شارۆمەندی خەڵکی ئاوایی “حەسەن نوران”ی سەر بە شاری شنۆ کە ڕۆژی دووشەممە ٢ی خەرمانانی ١٤٠٥، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای چەند کاتژمێرێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەرمانان، دووبارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە، لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین