بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەرمانانی ١٤٠٥، میلاد عەلایینەسەب، ٣٠ ساڵە، خەڵکی دەڕەشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە تاکو ئێستا هیچ زانیارییەکیان دەربارەی شوێنی راگرتن و دۆخی تەندرووستیی نییە و بەدواداچوونیان بۆ زانینی چارەنووسی بێ ئاکام بووە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکار و تۆمەتی دەستبەسەری میلاد عەلایینەسەب و هەروەها دەزگای ئەمنیی بەرپرسی دەستبەسەرکردنی نادیارە.
