هانا؛ ڕۆژی سێشەممە ۷ی ژوئن ۲۰۲۲ شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەست بەسەر کرا.
ناونیشانی ئەم شارۆمەندە "واحد حەمزە" خەڵکی ئاوایی سارۆقامیش سەر بە شاری بۆکان ڕاگەیندراوە. بە پێی زانیاریەکان ناوبراو بە بێ بڕیاری قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەست بە سەرو بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە تا ئێستا بە دواداچوونی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە کوردە بۆ ئاگاداری لە چارەنووسی واحد حەمزە بێ ئاکام بوە.