هەولێر/ هەوڵی تیرۆری چالاکێکی سیاسی درا!

بەپێی راپۆرتێک کە لە هاوکارەکانی هانا گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە ٦ی ژوئەنی ٢٠٢٢، لە شاری هەولێر-ی پایتەختی هەرێمی کوردستان-ی عێراق، هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر ئەندامێکی ڕێکخراوی خەبات-ی کوردستانی ئێران.

 «شۆرش حاجی» بەرپرسی پەیوەندییەکانی ڕێکخراوی خەبات لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕایگەیاند کە ئەکبەر سنجابی لە ساڵی  ١٩٧٣ لە «سەرپێل زەهاو لە دایکبووە و ١٢ ساڵ ئەندامی ڕێکخراوی خەباتەو لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێیە.
بە پێی زانیارییەکان لە  ٥٠ مەتری بارەگای دیبلۆماسی  ڕێکخراوی خەباتی کوردستانی ئێران کە دەکەوێتە ناوچەی سێ تاقانی سەرووی شاری هەولێر  لە دەوروبەری کاتژمێر١١:٠٠ .پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە لە رێگای تەقینەوەی بۆمب لە ماشینەکەیدا کە تا ئیستا ڕوون نیە چۆن بۆمبێک بووە، دەکەوێتە بەر پەلاماری تیرۆریستی و بریندار دەبێت.
لە بەردەوامی وتووێژەکەدا، ئەم بەرپرسەی «ڕێکخراوی خەبات»بە هەواڵنێری «ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا»ی راگەیاند؛ لە ئێستادا بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان خەریکی لێکۆڵینەوە لە سەر چۆنیەتی ڕووداوەکەین.
ناوبراو لە درێژەدا باسی لەوە کرد؛ ئەمە یەکەم جار نییە کە ئەندامانی ئێمە دەکەونە بەر پەلاماری تیرۆریستی بۆ نموونە  لەم ساڵانەدا بوو کە  «باباشێخ حوسەینی» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی خەبات کەوتە بەر پەلاماری تیرۆریستی کە بە خۆشحاڵیەوە نەجاتی بوو.
شایانی باسە حکومەتی ئیسلامی ئێران بەردام هەوڵی داوە لە رێگای سپای قودس و دیپلۆماتەکانی هەوڵی داوە چالاکانی سیاسی ترۆر بکا یا بییانڕفێنێ و کۆنتڕۆل و پێوشوێنگرتنی چالاکانی سیاسی بۆ ترۆر و ڕفاندنیاندا بەشێکە لە سیاسەت و کاری بەردەوامی ئەو حکومەتە. سەدان چالاکی سیاسی لە ئێران و کوردستان و دەرەوەی وڵات بوونە قوربانی سیاسەتی ترۆری حکومەتی ئیسلامی ئیران و دوایین کردەوەی ترۆریستیی ئەو حکومەتە لە کوردستانی عێڕاق بوو کە "مووسا باباخانی" و "بێهرووز رەحێمی" ترۆر کران. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular