سەڵماس: گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی ئەوەی برق گرتوویە 

هانا: رۆژی یەکشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠١-(٢٩ی مەی ٢٠٢٢)، کرێکارێکی کورد لە کاتی کار کردندا برق گرتوویە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە. 

ناوی ئەم شارۆمەندە کوردە "سامی لەوائی" (سابیر) کوڕی "یاوەر" و خەڵکی گوندی "زەندەشت" لە ناوچەی سەڵماس راگەیەندراوە. 
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە کاتی کار کردندا بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار برق گرتوویە و پاش ئەوەی گواستوویانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی "خومەینی" لە ورمێ، بە هۆی خراپ بوونی دۆخی تەندروستی و سووتان و برینەکانی گیانی لەدەستداوە. 

شایانی باسە هەر وەک لە راپۆرتەکانی پێشوودا لەلایەن هاناوە بڵاوبۆتەوە، ئەمە سێیەمین کریکارە کە تەنیا لە ماوەی دوو رۆژدا گیانیان لەدەستداوە. رۆژی شەممە ٧ی جۆزەردان دوو کرێکاری دیکە بە ناوەکانی "مەتین مەحموودی" خەڵکی ناوچەی ورمێ و "فەشاد عەزیزی" خەڵک کرماشان لە کاتی کار کردندا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لەدەستداوە. 

RELATED ARTICLES

Most Popular