سنە: کیومەرس لەتیفی جارێکی تر رەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی کرایەوە 

هانا: کیومەرس لەتیفی، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی سنە کە رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی رێبەندانی ١٤٠١ – (۱٥ی فێبرواری ۲۰۲۲) دەستبەسەر کرابوو، ئەمڕۆ دوای ٥۰ ڕۆژ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

دەستبەسەرکرانی ئەم چالاکە مەدەنیە بە بێ بڕیاری دادگا و بەڵگەی یاسایی بەڕێوەچووە و یەکەم جاریش بۆ ماوەی یەک مانگ لە بەندیخانەی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر بووە. ناوبراو لە کاتی بەندکرانیدا لە مافی پارێزەر بێبەش کراوە.

جێگای ئاماژەیە، لە کاتی بەندکرانی ئەم شارۆمەندەدا چەندین جار بنەماڵەی دراونەتە بەر هەرەشە و بەند کردن و خوشکی ناوبراو بە ناوی "ئارەزوو لەتیفی" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکەمەتەوە ئازار و ئەشکنجە دراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular