رۆژی شەممە ١٧ی گوڵانی ١٤٠١ – (٧ی مەی ٢٠٢٢)، کرێکارێکی لاو لە کاتی کار کردن لە بینایەکدا بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار بەربۆتەوە و میلەیەکی ئاسن لە شانی راچووە و بە خەستی برینداری کردووە.
شایانی باسە ئەم شارۆمەندە کوردە بە مەبەستی دەرهیێنانەوەی میلە ئاسنەکە و چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی "قولیپوور" لە بۆکان گوازراوەتەوە.
پێڕانەگەیشتن و گوێنەدانی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و ئەمنییەتی شوێنی کاردا، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.
