سنە: ئەشکەنجە و ئازاری “ئەسکەندەر لەتیفی” و “مەسعوود نیکخاه” لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی “رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا”، “ئەسکەندەر لەتیفی” و “مەسعوود نیکخاه” ئەندامانی لێژنەی بەڕێوەبەری یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، لە گرتووخانەی سپا لە سنە ئەشکەنجە و ئازاری زۆریان داون بۆ ئەوەی ناچاریان بکەن بە ئێعتراف و دانپێدانان . 

"ئەسکەندەر لەتیفی" و "مەسعوود نیکخاه" لە کاتی دەستبەسەر کردنیاندا، ئەشکەنجە و ئازاری زۆریان دابوون و بە پێبەند و زنجیرەوە بردبوویانن بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە مەریوان. ئەم دوو چالاکە فەرهەنگییە لە ئیتلاعاتی سپای مەریوان و دواتریش کە رەوانەی ئیتلاعاتی سپا لە سنە کرابوون بۆ ئەوەی ناچاریان بکەن بە ئێعتراف و دانپێدانان بەردەوام لێیاندابوون و ئەشکەنجەیان کردبوون. بەڵام ئەوان رایانگەیاندووە کە چالاکی و هەڵسووڕانی ئەوان تەنیا لە بواری پیشەییەدایە و ناچنە ژێر باری هیچ تۆمەتێکی دیکە و قەبووڵی ناکەن. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژ لەگەڵ رێکخراوی "هانا"دا رایگەیاند: ئیتلاعاتی سپا پێشتر کاتی گرتن و دەستبەسەرکردنی مامۆستایان، لە رێگای ئەشکەنجەوە هەوڵی ئەوەی دابوو دان بەوەدا بنێن رێکخراوی مامۆستایان پێوەندی بە حزب و رێکخراوە سیاسییەکانی کوردستانەوە هەیە. بەڵام هیچکام لە مامۆستایان ئامادە نەبوون بچنە ژێر باری ئەم تۆمەت و تاوانەوە.  

RELATED ARTICLES

Most Popular