سەقز: گواستنەوەی عوسمان ئیسماعیلی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە 

هانا: عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی گوڵانی ١٤٠١ – (٥ی مەی ٢٠٢٢)، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ رەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سەقز کراوە. 

ناوبراو رێکەوتی ١٠ی گوڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و لەو دەمەوە لە بەندی قەرەنتینەی بەندیخانەی سەقز بەندکرابوو. 
شایانی باسە عوسمان ئیسماعیلی لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا مافی پارێزەر و چاوپێکەوتن و پێوەندیی تەلەفونی لەگەڵ بنەماڵەکەی لێ زەوت کرابوو. ناوبراو ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار پێوەندی بە بنەماڵەیەوە گرتووە و ئەوانی لە جێگیربوونی باری تەندروستی خۆی ئاگادار کردووەتەوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular