هانا: رۆژی دووشەممە ١٢ی گوڵانی ١٤٠١ – (٢ی مەی ٢٠٢٢)، کرێکارێکی کورد لە کاتی جۆشکاریدا لە گەڕەکی “مێهرابادی دەماوەند” لە بەرزایی ٨ میترەوە کەوتووەتەخوارێ و بە خەستی بریندار بووە.
ناسنامەی ئەم کرێکارە "سەرکەوت لوتفی" تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی ئاویی "دادانە کەمانگەر" لە ناوچەی سنە راگەیەندراوە. ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵە و بە هۆی بێکارییەوە بۆ کار چووەتە تاران.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، "سەرکەوت لوتفی" لەم رووداوەدا بە خەستی بریندار بووە و لانیکەم دوو مۆرەی بڕبڕەی پشتی شکاون.
