سەقز: تۆمەتبار کردن و پەروەندەسازی بۆ ٩ چالاکی پیشەیی 

هانا: لە درێژەی شەپۆلی گرتن و داوا کردن و هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەت بۆ سەر مامۆستایان و فەرهەنگییان و ئەندامانی رێکخراوە پیشەییەکان و چالاکانی مەدەنی لە کوردستان و لە سەراسەری ئێران، رۆژی دووشەممە ١٢ی گوڵانی ١٤٠١ – (٢ی مەی ٢٠٢٢)، دوای ئەوەی ١٠ کەس لە ئەندامانی رێکخراوی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – (سەقز و زێوێ)  بانگ کرانە پۆلیسی ئەمنییەتی و ناوەندە ئیتلاعاتی و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سەقز، پەروەندەیان بۆ ٩ کەس لەو شارۆمەندانە پێکهێناوە و رەوانەی دامودەزگای قەزایی حکومەتیان لەو شارە کردوون. 

ناسنامەی ئەو ٩ شارۆمەندە بەم جۆرەی خوارەوەیە: 

١. ئاوات رەزەوی 
٢. لەیلا عینایەتزادە 
٣ . تاهیر حامیدی 
٤ . تاهیر قادرزادە 
٥ . ئامانج ئەمینی 
٦ . عەزیز مەرزی 
٧ . ئەحمەد قادری 
٨ . خالید عەبدوڵڵاهی 
٩ . سولەیمان عەبدی 

مامۆستایانی سەقز بەرامبەر بەم کردەوەیەی ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەت هەڵوێستیان گرتووە و رایانگەیاندوە، هاوکارانی خۆیان بە تەنیا ناهێڵنەوە و خوازیاری هەڵوەشانەوەی پەروەندەسازی نایاسایی بۆ هاوکارەکانیان بوون. 

جێگای وەبیرهێنانەوەیە لە رۆژانی رابردوودا چالاکانی کرێکاری و پیشەیی مامۆستایان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە داوا کراونە ناوەندە ئەمنییەکان و لێپرسینەوە و هەڕەشە و گوڕەشیان لێ کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular