هانا: رۆژی یەکشەممە ١١ی گوڵانی ١٤٠١ – (١ی مەی ٢٠٢٢)، حەوت شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی: “شێرکۆ مینبەری”، “زانیار مینبەری”، “سیامەک ئارەنگ”، “رەفیق پزیشکی”، “بێهزاد پزیشکی” و “جەماڵ مروەتی” هەر کامیان بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ میلیۆن تمەن و هەروەها “شەهرام بۆرکە” بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەن تا کۆتایی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە و کاتی دادگایی بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە ئەم شارۆمەندانە، ٣ و ٢٠ی سەرماوەز و ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٠ و هەروەها ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبە کوردەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئیران بە بێ بەڵگەی یاسایی گرتوویانن و دوای کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەکانی سنە و نەغەدەیان رەوانە کردوون.
شایانی باسە، ئەم شارۆمەندانە لە ماوەی بەندکرانیاندا لە مافی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەش کراون.
