مەریوان: دەستبەسەرکرانی ٤ کەس لە چالاکانی یەکێتی مامۆستایان 

هانا: لە شەوی رابردووەوە تا نیوەرۆی یەکشەممە ١١ی گوڵانی ١٤٠١ – (١ی مەی ٢٠٢٢)، چوار کەس لە چالاکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان – مەریوان، بە ناوەکانی “ئارام قادری”، “شەعبان محەممەدی”، محەممەد نیکخاه” و “ئەسکەندەر لوتفی” بە نهێنی و سەرەڕۆیانە دەستبەسەرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەوە. 

هەواڵنێری هانا رایگەیاند، ئەمڕۆ ١١ی گوڵان – ١ی مەی "ئارام قادری" دەستبەسەرکراوە بەڵام ئەو سێ چالاکەی تر کە ئەندامی لێژنەی بەڕیوەبەری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە مەریوانن، لە نیوەشەودا لە کاتی گەڕانەوەیان لە سنەوە بۆ مەریوان دەستبەسەر کراون. 

دەستبەسەرکرانی ئەم چالاکە فەرهەنگییانە هاوکات بوو لەگەڵ بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی رۆژی جیهانی مامۆستایان و رۆژی جیهانی کرێکار. هەروەها لە رۆژانی رابردوودا دەیان چالاکی فەرهەنگی، کرێکاری و مەدەنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامییەوە دەستبەسەر یا هەڕەشەیان لێ کراوە و کۆمەڵێکی بەرچاویش لە بەندیخانەکان بەندکراون. 

RELATED ARTICLES

Most Popular