هانا: دەمەوبەیانی ڕۆژی سێشەممە ۲۰ی گوڵانی ۱٤۰۱ (۱۰ی مەی ۲۰۲۲) لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە بەرزایەکانی نەوسوود کۆڵبەرێک بە خەستی بریندار بووە.
ناوی ئەم کۆڵبەرە "فەرزاد نەجیبی" خەڵکی ئاوایی "هانەگەرمەڵە" سەر بە ناوچەی هەورامان ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو قاچی بریندار بووە و بۆ چارەسەری برینەکەی رەوانەی ناوەندە پزیشکیەکانی پاوە کراوە.
