مەریوان: ئازادکرانی چالاکێکی رێکخراوی مامۆستایان بە دانانی بارمتە 

هانا: رۆژی شەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠١- (١٦ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، “سەلاح ئازادی” یەکێک لە چالاکانی رێکخراوی مامۆستایان دوای بانگکرانی بۆ لقی یەکی دادگای “ئینقلاب” لە مەریوان بۆ ماوەیەکی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە. 

بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، ناوبراو رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠١ – (٧ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران و پڕوپاگەندە دژی "نیزام" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەلایەن پۆلیسی "فتا"وە داوا کرابوو و موبایلەکەشیان لێ زەوت کرد. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular