بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی هەینی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١ – (١٥ی ئاوریلی ٢٠٢٢)، چالاکێکی کرێکاری بە ناوی “مورتەزا سەیدی” لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتەوە لە تاران دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، مەئموورانی حکومەتی ئیسلامی ئێران، وێڕای دەستبەسەر کردنی ناوبراو ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر بەشێک لە کەلوپەلەکانیدا گرتووە.
جێگای ئاماژەیە، "مورتەزا سەیدی" خەڵکی کامێران و چالاکی کرێکارییە و نیشتەجێی تارانە و خەریکی کاری بیناسازی بووە.
