هانا: لە رۆژانی رابردوودا لە ناوچەکانی سەر بە مهاباد و بۆکان لانیکەم ١٢٩٠٠ کەندووی پوورە هەنگ بە هۆی ئەو ژەهرانەی لە باخ و زەوییە کشتوکاڵییەکان پژاوە لەناوچوون.
بەپێی ئەم راپۆرتە زۆربەی هەرەزۆری ئەو ژەهرانە لەلایەن ناوەندە دەوڵەتییەکانی بەشی کشتوکاڵەوە بە جوتیار و باخداران دراوە.
شایانی باسە ئەو ژەهرانەی بۆ کشتوکاڵ و باخەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێ یەکێک لە سەرکیترین هۆکارەکانی چوونەسەری ئاماری سەرەتانە لە پارێزگای ورمێ. ئەم ئامارە بە رادەیەک بەرز بووەتەوە کە ئاماری نەخۆشەکانی سەرەتان لە پارێزگای ورمێ لە سەر ئاستی ئێراندا لە پلەی یەکەمدایە.
