سنە: دەرکرانی بە کۆمەڵی کرێکارانی شەریکەی واشێڕسازی 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی “هانا”، لە رۆژانی رابردوودا زۆربەی کرێکارانی شەریکەی واشێڕسازی “کابلە سووری” هەڵکەوتوو لە گەڕەکی پیشەسازی ژمارە سێی سنە، لەلایەن خاوەنکارەوە دەرکراون. 

هۆکاری دەرکرانی ئەو کرێکارانە چوونەسەری هەقدەستی کرێکاران و نەبوونی بووجەی کارخانەکە بۆ دانی هەقەدەستی کرێکارەکان راگەیەندراوە. 

ئەمە لە حاڵێکدایە، دەرکردنی کرێکاران رێوشێنی یاسایی تایبەت بە خۆی هەیە و خاوەنکاران بەرپرسن بۆ رەچاوکردنی ئەم یاسایە و رەچاونەکردنی ئەم یاساگەلە، پێشێل کردنی مافی کرێکارانە و نایاساییە و دەبێ خاوەنکار جوابدەرەوە بێ. 

شایانی باسە هەقەدەستی کرێکاران لە ئێران ساڵی ١٤٠١ لەلایەن ئیدارەی کارەوە پێنج میلیۆن شەشسەد و هەفتاونۆهەزار و دووسەد و پەنجا تمەن راگەیەندراوە. ئەوە لە حاڵێکدایە بەپێی ئەو بەراوردانەی کراون، بەپێی راگەیەندراوی شووڕای باڵای کار، لە ساڵی ١٤٠١دا لانیکەمی بووجەی بنەماڵەیەکی کرێکاری ٨،٩٧٩،٨٢٠ تمەن دیاری کراوە. لەگەڵ ئەوەیدا کە ئەمە لانیکەمی بووجەی دیاریکراوە بۆ بژیوی ژیانی بنەماڵەیەک، بەڵام بە بڕوای چالاکانی کرێکاری ئەم رێژەیەی کە لەلایەن ناوەندە دەوڵەتییەکانەوە بۆ هەقدەست و بژیوی مانگانەی کرێکاران دیاریکراوە، نرخێکی راستەقینە نییە و بەپێی چوونەسەری نرخی پێداویستییەکانی ژیان دیاری نەکراوە و نرخی مانگانەی بەڕێچوونی ژیان لەلایەن سەندیکاکانی سەربەخۆی کرێکارییەوە ١٦ میلیۆن لە مانگدا راگەیەندراوە. 
 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular