هانا: بەپێی هەواڵێک کە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە، ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوانی رێوڕەسمی نەورۆزی سنە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیتلاعاتی سپا بە ناوی گرتووخانەی “شەهرامفەر” ئازار و ئەشکەنجەی زۆر دراون.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوی ئەم سێ شارۆمەندەی لە گرتووخانەی "شەهرامفەر" سەر بە ئیتلاعاتی سپا کەوتوونە بەر ئازار ئەشکەنجە بەم جۆرەی خوارەوەیە:
١. ئومید شێخی
٢. ئاڕمان سەلیمی
٣. سامان میرەکی
شایانی باسە، ئەم بەندکراوانە هەرسێکیان خەڵکی سنە و هەروەها بۆ یەکەم جار لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە پشتڕاست کراوەتەوە کە لەوێ دەستبەسەریان کردوون.
