٩٠ کرێکار لە شارەوانی ئیلام دەرکراون

هانا؛ لەم ڕۆژانەی دواییدا بەلایەنی کەمەوە ٩٠ کرێکاری شارەوانی شاری ئیلام بە بیانووی نەبوونی بودجە لە کار دەرکران.

ئەو کرێکارانە پێشینەی زیاتر لە سێ ساڵ کارکردنیان لە شارەوانی ئیلام هەیە و لە چەند بەشی ئەو ڕێکخراوەدا کاریان کردووە لەوانە قیرتاوکردن و هاتوچۆ و میکانیکی ئامێری گواستنەوە و خزمەتگوزاری.
جێی تێبینییە ڕۆژی دووشەممە ٤ ی ئاوریلی ٢٠٢٢ ژمارەیەک لەو کرێکارانە لەبەردەم بینای شارەوانی گردبونەوە بۆ داواکردنی گەڕانەوەیان بۆ سەرکار.

RELATED ARTICLES

Most Popular