شنۆ: دەستبەسەرکرانی ٧ شارۆمەندی کورد بە تۆمەتی “ئاژاوەگێڕی” لە نەورۆزدا 

هانا: رۆژی چوارشەممە ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠١ – (٣٠ی مارسی ٢٠٢٢)، حەوت شارۆمەندی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە رۆژانی پشووی نەورۆزدا لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە و تۆمەتی “ئاژاوەگێڕ” و “گێرەشێوێن”یان دراوەتە پاڵی. 

ناوی ئەم شارۆمەندانە بەم جۆرەیە:

١.ئەشکان شکاک 
٢. سەنعان رەسووڵزادە 
٣. سامان رەسووڵزادە 
٤. ئومید ئیسلامدووست 
٥. رەزا ئیسلامدووست 
٦. دیاکۆ محەممەدگەوری 
٧. هادی حەسەنزادە 

شایانی باسە، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران هێرشیان کردبووە سەر بەشداربووانی رێوڕەسمی نەرۆز لە شنۆ و وەک بەشێکی تر لە شار و ناوچەکانی کوردستان بەریان بە بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکە گرت. 
بەپێی ئەو زانیاری و بەڵگانەی بۆ "هانا" هاتوون، مەئموورانی حکومەت لەو رۆژەدا لە گازی فرمێسکرێژ کەڵکیان وەرگرتووە و تەقەشیان کردووە. 

RELATED ARTICLES

Most Popular