مهاباد: نادیاربوونی چارەنووسی شلێر ئەحمەدی لە دوای دەستبەسەرکرانییەوە  

هانا: بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، چارەنووسی شارۆمەندێکی خەڵکی ناوچەی مهاباد بە ناوی “شلێر ئەحمەدی” سەرەرای تێپەڕبوونی ١٦ رۆژ لە دەستبەسەرکرانی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە، هەر نادیارە. 

شلێر ئەحمەدی بە هۆکاری نادیار و بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، سەرەڕۆیانە دەسبەسەرکراوە و رەوانەی ناوەندەی ئەمنییەکانی حکومەت لە ورمێ کراوە. سەرەڕای هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بەڵام مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و بوونی پاریزەری لێ زەوت کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ناوبراو لەبەردەستدا نییە و کەسوکاری نازانن بۆ گیراوە. 

بەپێی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ، لێپرسینەوە و دادگایی کردنی شارۆمەندان لەلایەن دادگایەکی دادپەروەر و بێ لایەن و جێ متمانە، هەروەها بوونی پارێزەر مافی بێ ئەملاولای هەر تاوانلێدراو یا دەسبەسەرکراوێکە و رەفتار و کردەوەی ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەت بەرامبەر شلێر ئەحمەدی نموونە و نیشانەی ئاشکرای پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular