بەپێی راپۆرتێک کە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە، رۆژی سێشەممە ١٢ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (١ی فێبرواری ٢٠٢٢)، “جەبار دوستی” مامۆستای خانەنشین و ئەندامی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لقی مەریوان لە بەندیخانە ئازاد کراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو رۆژی دووشەممە ١١ی رێبەندانی ١٤٠٠ – (٣١ی ژانوییەی ٢٠٢٢)، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابۆوە. جەبار دوستی کاتێک بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایان لە ماڵە خۆیان چووبووە دەرەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە قۆڵبەست و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
