هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکدا ئاگاداریان کردین,ژنێکی ۴۳ساڵە خەڵکی ئاوایی”سوورکاڵ”لە ناوچەی کرماشان بە دەستی هاوسەرەکەی خۆی کوژرا.
بە پێی ئەم راپۆرتە ناوبراو بە دەستی هاوسەرە ۴۸ساڵەکەی بە هویی کێشەی خێزانی هەولی کووشتنی ژنکەی داوەی دوایی کووشتنی هەوڵی هەلاتنی داوە کە لەلایان پۆلیسی شاریی کرماشان دەستبەسەرکراوە.
شایانی باسە: تائیستا ناسنامەی ئەم شارۆمەندە ژنە بۆ هاوکارانی هانا روون نکراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە: ژن کوژی لە دەسەڵاتی حاکم و پیاوسالاردا بە هۆیی نایەکسانی بەینی ژنوو پیاو زالە بەسەر کومەڵگادا.
کومەڵگایەک کە کلتۆری پیاوسالاری زاڵە بەسەرژنان دا چەوساندەوەیی ژنان یاسایەکی بێ ئاکامە.
لە وەها کومەڵگایەکدا کە کلتۆری پیاوسالاری حاکمە وپیاوان لە هێزێکی زیاتر بەهرەمندن ژنان زیاتر لە هەر مروڤێک دەچەوسێنەوە و خاوەنی کەمترین ڕیز و مافن بە ناچارن بە کۆڵ دایین و گوێرایەڵی و داواکاریی نامروڤانەی پیاوان.
جگه لەوە, لەم کلتۆرەدا ناچار کردنی زۆرە مڵێی بۆ سەر ژنان پێکهاتوه کە سەرپێچی کردن لەم یاسایی پیاوانە ( کە بە ناوی ڕیسا ناسراوە) ئەبێتە هۆیی تووندوتیژی دژ بە ژنان و زۆرجار ئەبێتە هویی گیان لە دەستدانیان . کە یەکێک لەۆ وێنانە کوشتن لە ژیر ناوی ناموس کە رۆژانە لە تۆرە کومەڵایەتیە کان بڵاۆ دەکریتەوە.
هێشتا یاسایەک بو کەم بونەوەی توندووتیژی دژی ژنان پەسەند نکراوە,لە لایەکەوە یاسایەی ئیستای حاکم بو پاراستنی گیانی ژنان رەوتو نەهێشتنی بو دانەنراوە.
