هانا: رۆژی چوارشەمە ۵ی بەفرانباری ١٤٠٠ – (۶ی ژانوییەی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری نەوسوود بریندار کراوە.
هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکدا ناسنامەی ئەم شارۆمەندیان “حاتم الله وەیسی ” تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ راگەیەندراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبڕاو لە کاتیی کۆڵبەری و بە هۆیی راوه دوونانی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە بەڕزایەکانی سنووری نەوسوود بەربوەتەوە بڕییندار بوە.
شایانی باسە"حاتەم وللە وەیسی"شانی توشی شکاویی بوەو دواتر رەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە کراوە.
