نەغەدە: دەستبەسەرکرانی ٣ شارۆمەند لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە 

هانا: رۆژی سێشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٠ -(٤ی ژانوییەی ٢٠٢٢)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران سێ شارۆمەندی کوردیان لە نەغەدە دەستبەسەر کردووە. 

هاوکارانی هانا لە راپۆرتێکدا ناسنامەی ئەم شارۆمەندانەیان بەم جۆرە راگەیاندووە: “واحید مەولوودی” خەڵکی ئاوایی “یونسیان”، “حسێن خەلیانی” تەمەن ٢٥ ساڵ و “چەکۆ قەلەندەری” تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “کۆیکان” لە ناوچەی نەغەدە. 
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەو شارۆمەندانە بە بێ بەڵگەی یاسایی و بێ بڕیاری دادگا قۆڵبەست و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەوە. 

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم سێ شارۆمەندانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular