هانا: بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، رۆژی هەینی ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٠ – (٣١ی دیسەمبری ٢٠٢١)، تەرمی چالاکێکی سیاسی خەڵکی کوردستانی ئێران لە هەولێر دۆزرایەوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوی ئەو شارۆمەندەی گیانی لەدەستداوە “ئەحمەد” ناسراو بە ئەحمەد غەریب و خەڵکی سەردەشت راگەیەندراوە. جێگای ئاماژەیە، ئاسەواری ئەشکەنجە بە تەرمی ئەو شارۆمەندەوە دیار بووە.
پۆلیسی هەرێمی کوردستان بۆ دۆزینەوەی تاوانبار و هۆکار و شێوەی گیانلەدەستدانی ئەو شارۆمەندە خەریکی لێکۆڵینەوەیە و رایگەیاندووە ٢٠ رۆژ دەخایەنێ تا بە ئاکامێک دەگەن.
حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سەرەتای دەسەڵاتییەوە تا ئێستا سەدان چالاکی سیاسی و مەدەنی و مافی مرۆڤی لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئوروپا ترۆر کردووە و بەردەوام خەرئکی هەڕەشە و گۆڕەشە لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی و بواری مافی مرۆڤە و خەریکی پلان داڕشتن بۆ ترۆر کوشتنیانە. هەر بۆیە بۆ ئەم کەیسەش شک و گۆمانی سەرەکی لە حکومەیی ئیسلامی ئێرانە.
