هانا: رۆژی یەکشەممە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ – (٢ی ژانوییەی ٢٠٢٢)، دوو کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری نەوسوود بریندار کراون.
ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە “عومەر یەعقوبی” تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “کڵاش باغان” لە ناوچەی جوانڕۆ و “سەلاح شاهمرادی” خەڵکی ئاوایی “زیران” لە ناوچەی جوانڕۆ راگەیەندراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم ٢ کۆڵبەرە لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سەر سنووری نەسوود کەوتوونە بەر تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران و لە ئاکامدا ئەم ٢ کۆڵبەرە بریندار بوون.
شایانی باسە عومەری یەعقوبی رانی چەپی پێکراوە و بۆ چارەسەری بزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی کرماشان کراوە.
