هانا: رۆژی پێنجشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (١٦ی دیسەمبری ٢٠٢١)، بەندکراوێکی سیاسی دوای پتر لە ١٤ ساڵ دەستبەسەری لە بەندیخانە ئازاد کرا.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "ئەحمەد تەمووی" خەڵکی سەڵماس راگەیەندراوە.
بەپێی راپۆرتێک کە بۆ هانا هاتووە، ناوبراو رۆژی چوارشەممە ٢ی گەڵاڕێزانی ١٣٨٦ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە لە مهاباد دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ورمێ گوازرابۆوە. دواتر لە مانگی رێبەندانی ١٣٨٦ بە تۆمەتی "محاڕبە" و ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیدا، لەلایەن لقی یەکی دادگای "شۆڕش"ی مهاباد ١٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و پاشان لە مانگی گوڵانی ١٣٨٧ و لە لقی ١٠ی دادگای پێداچوونەوەدا بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی لە بەندیخانەی مهابادەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ گوازرابۆوە.
شایانی باسە، ئەحمەد تەمووی لە ماوەی ئەم ١٤ ساڵ و ٢ مانگەدا مافی مەرەخەسی لێ زەوت کرابوو.
