سنە: “حەبیبوڵڵا لەتیفی” مەرەخەسی پێ درا 

هانا: رۆژی چوارشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (١٥ی دیسەمبری ٢٠٢١)، حەبیبوڵڵا لەتیفی بەندکراوی سیاسی، دوای ١٤ ساڵ بەندکران مافی مەرەخەسی پێ درا. 

"حەبیبوڵڵا لەتیفی" تەمەن ٤١ ساڵ و خەڵکی سنەیە و لە گەڵاڕێزانی ١٣٨٦دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ٤ مانگ بەندکران لە ژووری تاکەکەسی، مانگی پووشپەڕی ١٣٨٧ بە تۆمەتی "هەڕەشە لە ئەمنییەتی نەتەوەی لە رێگەی چالاکی سیاسییەوە"، لە لقی یەکی دادگای "شۆڕش"ی سنە، بە سەرۆکایەتی قازی "بابایی" سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو. 
حەبیبوڵڵا لەتیفی، پاش نیزکەی ١٠ ساڵ بەندکران، رۆژی چوارشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٣٩٦ دوای پێداچوونەوە بە سزا و پەروەندەکەیدا، لە دادگای سنە سزای سێدارەکەی هەڵوەشایەوە و کراوە بە زیندانی ئەبەد. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular