هانا: بەپێی راپۆرتێک کە هاوکارانی هانا بەڕێیان کردووە، لە رۆژانی رابردوودا کرێکارێک بە هۆی تەقینەوەی مین هەر دوو دەستی بریندار و قامکێکی دەستی پەڕیوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم شارۆمەندە کوردە لە بازاڕچەی سەر سنووری "پەرویز خان" لە ناوچەی "قەسری شیرین" سەرقاڵی کار کردن بووە و لە کاتی پشوودان کە ویستوویە دابنیشێ دەستی کەتووەتە سەر مینێک و بە هۆی تەقینەوەی مینەکە، هەر دوو دەستی بریندار و قامکێکی دەستی چەپی پەڕیوە.
