هانا: رۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (١١ی دیسەمبری ٢٠٢١)، دوو شارۆمەندی کورد لە مەریوان بە دانانی بارمتەی قورس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئازاد کران.
ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە "عەبدوڵڕەحمان ئەشتەک" و "عەبدوڵڕەحمان ئەفشار" خەڵکی شارەدێی "نێ" لە ناوچەی مەریوان راگەیەندراوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم ٢ شارۆمەندە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردییەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئێران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون. رۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەزیش بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن بە شیوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان ئازاد کراون.
شایانی باسە ئەم دوو شارۆمەندە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە هەموو مافێکی سەرەتایی و ئینسانی بێ بەش بوون.
