بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، رۆژی سێشەممە ١٦ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٧ی دیسەمبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سەر سنووری “نەوسوود” لە هەڵدێر بەربۆتەوە و بە توندی بریندار بووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم شارۆمەندە ناوی "قوباد" و خەڵکی ئاوایی "قەڵخانی" لە ناوچەی سەلاسی باوەجانییە. لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا هاتووە، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سەر سنووری نەوسوود بەربۆتەوە و سەر و دەستی شکاوە و لەشی بە سەختی کوتراوە.
شایانی باسە ناوبراو بۆ چارەسەری برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانی لە کرماشان کراوە.
