هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، باوک و کوڕێکی ١٦ ساڵان بە دانانی بارمتەی زیاتر لە میلیاردێک لە بەندیخانەی چاڵدران بۆ ماوەیەکی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کران.
رۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٥ی دیسەمبری ٢٠٢١)، باوک و کورێک خەڵکی چاڵدران بە ناوەکانی "محەممەد خالیدی" و کوڕەکەی "ئەحمەد خالیدی" تەمەن ١٦ ساڵ پاش دوو مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەیەکی قورس و هەر کامەی ٦٠٠ میلیۆن تمەن لە بەندیخانەی چاڵدران بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
شایانی باسە ئەم دوو شارۆمەندە کوردە ٢ مانگ لەوەپێش لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردی نەیاری حکومەتی ئیسلامی ئیران بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوون و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیشیاندا لە هەموو مافێکی یاسایی خۆیان وەک بوونی پارێزەر و… بێبەش کرابوون.
