هانا: رۆژی هەینی ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٠ – (٣ی دیسەمبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی بێ ماڵ و حاڵ لە شەقامەکانی کرماشان و لە ناو کارتۆندا بە هۆی سەرما و سۆڵەوە رەقهەڵاتووە و گیانی لەدەستداوە.
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "جەبار رۆستەمی" تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی رەوانسەر لە شەقامەکانی کرماشان بە هۆی سەرمای زۆر گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە ناوبراو زیاتر لە چەند مانگ لە شەقامەکانی کرماشان بێ سەرپەنا بووە و شەوانەش هەر لە سەر شەقامەکان و لە کارتۆندا خەوتووە.
شایانی باسە، ناوەندەکانی دەسەڵات و حکومەتیش هیچ جۆرە هەوڵێکیان بۆ دابینکردنی سەرپەنایەک بۆ ئەم شارۆمەندە نەداوە.
