بەپێی راپۆرتێک کە لەلایەن “ئاسۆ نێوز”ەوە بڵاوبووەتەوە، کرێکارێکی کورد لە مەریوان بە هۆی رووداوی شوێنی کار و نەبوونی ستانداردەکانی پاراستنی گیانی کرێکاران، لە بەرزاییەوە بەربۆتەوە بریندار بووە.
ناسنامەی ئەم کرێکارە، "رەحیم محەممەدی" خەڵکی ئاوایی "تەرخاناوا" لە ناوچەی مەریوان راگەیەندراوە. ناوبراو بە هۆی ئەوەی لە بینایەکی ٤ نهۆمەوە بەربۆتەوە بە توندی بریندار بووە و پاشان رەوانەی نەخۆشخانەی سنە کراوە. لە راپۆرتەکەدا هاتووە دۆخی تەندروستی ئەم شارۆمەندە ناجێگیرە.
