بریندار بوونی ٢ شارۆمەندی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەکانی قەسری شیرین و سەردەشت  

بەپێی راپۆرتێک کە هاوکارانی هانا بۆیان رەوانە کردووین، لە رۆژانی رابردوودا، شارۆمەندێکی ژن تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی ناوچەی “گەنم بان”ی قەسری شیرین، لە کاتی نان کردندا لە دەرەوەی رەشماڵەکەیان، بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێڕاق بە توندی بریندار بووە. شایانی باسە ئەم شارۆمەندە کوردە بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. 

 

هەروەها بەپێی راپۆرتێکی تر، رۆژی چوارشەممە ١٢ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٠ – (٣ی نوامبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کوردی دیکە بە ناوی "هێمن ئیبڕاهیمی" خەڵکی ئاوایی "شەڵماش" لە ناوچەی سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەکانی ورمێ کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular