سەردەشت: بریندارکرانی شارۆمەندێکی ژن لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێرانەوە 

هانا: رۆژی هەینی ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ – (٢٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، ژنێکی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار کراوە. 

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندەیان "شلێر" خەڵکی ئاوایی "دۆڵەتوو" لە ناوچەی سەردەشت راگەیاندووە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە نزیکی پایەگایەکی سەر سنوور لە ناوچەی سەردەشت بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەخت لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە کەتووەتە بەر تەقە و لە ئاکامدا دەستی بریندار بووە. 

شایانی باسە، "شلێر" و هاوسەرەکەی بە ناوی "ئازاد" لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات لەلایەن هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیرانەوە تەقەیان لێ دەکرێ و لە ئاکامدا هەرکیان بریندار بوون. پێشتر رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هەواڵی بریندار بوونی "ئازاد"ی بڵاوکردبۆوە کە لاقی بریندار ببوو. ئەم دوو شارۆمەندە هەرکیان بۆ چارەسەری برینەکانیان رەوانەی نەخۆشخانەی سەردەشت کراون. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular