هانا: رۆژی هەینی ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ – (٢٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار کراوە.
هاوکارانی هانا رایانگەیاندووە ناوی ئەم شارۆمەندە "ئازاد"ە و خەڵکی ئاوایی "دۆڵە توو" لە ناوچەی سەردەشت راگەیەندراوە.
بەپێی ئەو راپۆرتە، ناوبراو شوان بووە و کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات لە نزیک پایەگایەکی سەر سنوور لە ناوچەی سەردەشت بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران بریندار بووە و دواتر بۆ چارەسەر پزیشکی رەوانەی دەرمانگایەکی ئەو شارە کراوە.
