فەردین مەولوودی شارۆمەندی کوردی خەڵکی سنە دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەی لێپرسینەوە لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە، رەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کراوە.
ناوبراو رێکەوتی ٢٣ی رەزبەری ١٤٠٠ بێ بەڵگەی یاسایی و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و هەروەها مافی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی لێ زەت کرابوو.
شایانی باسە ناوبراو پێشتریش بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەستبەسەر و ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.
