هانا: رۆژی پێنجشەممە ڕیکەوتی” ۲۹ی خەزەڵوەری ۱۴۰۰ی – (۲۱ی ئۆکتۆبری ۲۰۲۱) شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شۆێنێکی نادیار راگوێزراوە.
هاوکارانی هانا رایانگەیاندووە: ناسنامەی ئەم شارۆمەندە " سەلاح عەلیزادە"یە و خەڵکی پیرانشارە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
جێگەی ئاماژەیە، سەرەڕای بە دوادا چوونی بنەماڵەی "سەلاح عەلیزادە" بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو بەڵام هیچ ئاکامێکی نەبووە.
