هانا: رۆژی یەکشەممە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ – (٢٤ی ئۆکتوبری ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی کورد لەلایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
هاوکارانی هانا رایانگەیاندووە، ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "هێمن ئەرزن" خەڵکی پیرانشارە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی هێمن ئەرزن بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی ناوبراو، بێ ئاکام بووە.
